بڕایان هۆك، نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌خشینێكی تایبه‌تیان به عێراق داوه تاوه‌كو بتوانن كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده بكه‌ن و ئاشكراشی كرد، تائێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ عێراق نییه له‌باره‌ی پابه‌ندبوونیان به سزاكانی سه‌ر ئێران.
بڕایان هۆك، گوتی: "هه‌روه‌كو ده‌زانن عێراق به‌خشینێكی تایبه‌تی پێدرا، تاوه‌كو بتوانێت كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده بكه‌ن. بڕواشمان وایه كه به‌و شێوه‌یه عێراق ده‌توانێت قه‌یرانی كاره‌با له باشووری عێراق چاره‌سه‌ر بكات".
گوتیشی: "عێراق هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه و پابه‌ندین به خۆشگوزه‌رانیی و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه و خۆشحاڵیشین به كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق".
کوردستان 24